حیزبی شین فینی ئیرله‌ند: ئازادکردنی ئۆجه‌لان کلێلی ئاشتی له تورکیایه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێلیزا مه‌ک کالیۆن په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه ئازادکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندان له‌لایه‌ن تورکیاوه به کلێلی چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی پرسی کورد ده‌زانێت و ده‌ڵێت که ئازادکردنی ئۆجه‌لان له زیندان یارمه‌تیده‌ری ئاشته‌واییی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌که ده‌بێت.
ناوبراو پشتیوانی له کوردی سووریا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌و وڵاته ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌و هێزانه کارامه‌ترین هێز له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشن.
په‌رله‌مانتاری حیزبی شین فین شه‌ڕی کوردی سووریا به بیانوویێک ده‌زانێت بۆ گوشارخستنه سه‌ر کورده‌کان له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاوه.
خاتوو مه‌ک کالیۆن جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیا بزانێت چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له سووریا ده‌بێ پرسی کورد له تورکیاش له‌خۆ بگرێته‌وه.
ناوبراو داوای له ده‌وڵه‌تی تورکیا کرد دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێبکاته‌وه و ڕێز له داواکارییه‌کانی ئه‌وان بگرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبی شینی فینی ئیرله‌ند
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران