خبر 2018-09-15 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەپەگە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازانی سووریا دەکات

بەشی سووریا- یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کوردستانی سووریا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوانی سوپای رژێمی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 8/9/2018 هێزێکی یەپەگە و سوپای سووریا لە سەنتەری شاری قامیشلۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە و ژمارەیێک سەربازی سوپای سووریا کوژران.

رۆژی شەممە 15/9/2018، یەپەگە لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: بەداخەوە شەڕێک لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای رژێمی سووریا رووی دا.

یەپەگە هەروەها رایگەیاندووە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەش ئاشکرا دەکرێن و داواشی لە شەڕڤانان و سەربازەکان کردووە ئارامی بپارێزن و بەرژەوەندیی نیشتمانی پێش بخەن.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، یەپەگە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی رژێمی سووریا کردووە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.