حه‌لبوسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه" و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به 169 ده‌نگ بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌لبوسی به 169 ده‌نگ به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا و هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له خالید عوبه‌یدی 89 ده‌نگ و ئوسامه نوجێفی 19 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سیاسییێكی گه‌نجه و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه"یه و ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت و له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 خۆی كاندید كرد و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
حه‌لبوسی له دایكبووی شارۆچكه‌ی ئهلكهرهمهی پارێزگای ئه‌نباره.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران