خبر 2026-10-20 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرزشوانی کورد مەدالیای برۆنزی زۆرانبازیی ئازادی ژێر ٢٣ ساڵانی جیهانی بەدەست هێنا

محەممەدموبین عەزیمی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی تیمی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازاد، توانی مەدالیایی برۆنزی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانییەتیی جیهان لە ئەمریکادا بەدەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی کێبڕکێیەکانی زۆرانبازیی ئازادی ژێر ٢٣ ساڵانی پاڵەوانییەتیی جیهان لە شاری لاس‌ڤێگاسی ئەمریکا، "محەممەدموبین عەزیمی" لە کێشی ٩٧ کیلۆگرامدا توانیی بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت و مەدالیایی برۆنز مسۆگەر بکات.

عەزیمی لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەمدا، بە ئەنجامێکی بەهێزی ١٠ بەرانبەر بە سفر بەسەر "سیمۆنیان" زۆرانبازی ئەرمەنستانیدا سەرکەوت.

ناوبراو لە گەڕی یەکەمدا بە ئەنجامی ٨ بەرانبەر بە سفر لە "عەلیۆف"ی ئازەربایجانی، لە قۆناغی دووەمدا ٩ بەرانبەر بە ٥ لە "پویۆنۆڤ"ی ئۆزبەکستانی و لە قۆناغی چوارەکی کۆتاییدا ٦ بەرانبەر بە ١ لە "گیداک"ی زۆرانبازی تورکیەی بردبووەوە، بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١٤ بەرانبەر بە ٩ یارییەکەی بە "تاهیر خانێف"ی ڕووسی دۆڕاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.