كاندیدانی جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی، بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ناوی كاندیدانی جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا كران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن كەریم لە لیستی سائیرون بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كراوە.
هەروەها چوار پەرلەمانتار خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كردووە، كە پێكهاتوون لە ئەحمەدی حاجی رەشید لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی و موسەنا ئەمین لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی و بەشیر حەداد لە پشكی پارتی و ئاڵا تاڵەبانی.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی بە دەنگی 169 پەرلەمانتار بووە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە لە پشكی سوونەكانە.
سەرچاوە: كەناڵی عێراقییەی فەرمی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران