بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف:
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف دەستی پێکردووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە فڕۆکەخانەی نەجەف کشانەوە ئەمڕۆ گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە دەستی پێکردووەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی کازم بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە دەستی پێکردووەتەوە و پاشنیوەڕۆی یەکشەممە فڕۆکەیێکی کۆمپانیای لوبنانیی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە فڕۆکەخانەکەدا نیشتۆتەوە.
دوێنێ لە دوای ئەوەی سنووری خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق فراوانبوو لە دژی کەمی خزمەتگوزاری و خۆپیشاندەران لە نەجەف ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی شارەکە و بەو ھۆیەشەوە گەشتەکان تیایدا ڕاگیرابوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران