خبر 2026-10-23 10:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم بوونی درۆن یان هێزی ئۆکراینی لە هەرێمدا ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندندا بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتەکە جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی، خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم وەک پێگەیەک بۆ هەر جۆرە جووڵەیەکی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هەر وڵاتێک.

لە کۆتاییشدا دووپات کراوەتەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە پێشینەی کارەکانە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت و بە تەواوی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە لە بنەڕەتدا ناڕاست و بێ‌بنەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.