وەزیری ناوخۆی تورکیا:
دوو ئەندامی باڵای پەکەکە کوژران
بەشی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند مهمەت یاکشر و باریش چوشکون سەرکردەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی قەراخی دەریای ڕەش کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا لەو بارەیەوە وتیشی: "به‌رپرسی تیرۆریستانی په‌كه‌كه لە دەریای رەش، مه‌همه‌ت یاكشر كه ناوی له لیستی داواكراواندایه، كوژراوه".
سولەیمان سۆیڵو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووە مه‌همه‌ت یاكشر كه ناوه خوازراوه‌كه‌ی زه‌ینه‌له و یه‌كێكه له بكوژرانی ئه‌ره‌ن بولبولی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، كوژراوه.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران