ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له چیای قه‌ره‌چوخ ده‌ستیپێكرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجام دا و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێت: "له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا كێوماڵی چیاكه ده‌كرێت".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 7ی 2018 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی (چیای قه‌ره‌چوخ)یان له نزیک قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد و له‌وباریه‌وه ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: به‌رنامه‌یێک بۆ پاككردنه‌وه‌ی چیای قه‌ره‌چوخ له چه‌كدارانی داعش داڕێژراوه به شێوه‌یێک هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێک بۆ پاككردنه‌وه‌ی چیاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوبراو وتیشی: "له به‌رنامه‌دایه له ماوه‌ی 48كاتژمێردا كێوماڵی چیای قه‌ره‌چوخ بكرێت و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له ئێستادا ئه‌و كێوماڵه ده‌ستی پێكردوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران