پێوەندیی تەلەفونیی نێوان پووتین و ئەردۆغان
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا باسیان لە دۆخی سووریا کرد و ئەردۆغان لە پێوەندییەکەدا جەختی کردەوە ئەگەر دەوڵەتی سووریا بە ھەمان شێوە بەرەو ئیدلب پێشڕەوی بکات ئەوا ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئاستانا ھیچ مانایێکی نامێنێت.
کوردپرێس:
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا ئەنجام دا و تێیدا ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە دەرعا جێگەی نیگەرانییە و ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر دەوڵەتی سووریا بە ھەمان شێوە بەرەو ئیدلب پێشڕەوی بکات ئەوا ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئاستانا ھیچ مانایێکی نامێنێت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و پووتین، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی لە بەردەوامیی کارەکانی ئاک کویوو و تورک ئاکم. ئەنقەرە و مۆسکۆ ئێستا لە پەیوەندییێکی ئەرێنیدان و لە بابەتەکانی وزە، پیشەسازیی بەرگری، بازرگانی و چەند سێکتەرێکی دیکە رێککەوتنی دوولایەنەیان واژۆ کردووە.
*لە ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران