قاسم ئه‌عره‌جی: ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی دۆخی ئه‌منیی عێراق تێکده‌ده‌ن ده‌ستگیر ده‌کرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌کات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاری "تێكده‌ری" ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: پاش ده‌ستگیرکران لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی له میانی لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی دۆخی ئه‌منی و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستگیر ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه دوای لێپێچینه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێن و به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن چوونكه ئه‌وانه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش قبووڵكراو نییه.
قسه‌كانی ئه‌عره‌جی له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوووه و به‌رده‌وامیشی هه‌یه و حكوومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت ڕێگری له‌خۆپیشاندانه‌كان بكات و بۆ ئه‌وه‌ش ڕێكاری ئه‌منی گرتوووهتهبهر.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران