خبر 2026-10-26 11:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمڕۆ پڕۆسەی تێکەڵ کردنی یەبەشە لەناو سوپای عێراق بە فەرمی دەست پێدەکات

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق بۆ چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و کۆکردنەوەی چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) بە دەزگا فەرمییەکانی ئاسایشی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد که‌ ئەم پرۆسەیە بە سەرپەرشتی و چاودێریی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکرێت و قۆناغێکی نوێی حوکمڕانیی ئەمنی لە قەزای شنگال دەست پێ دەکات. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنە بەشێکە لە سیاسەتی گشتیی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی دەستوور کە پێکهێنانی هەر گرووپێکی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارە فەرمییەکان قەدەغە دەکات.

لە لایەکی ترەوە، حکوومەتی عێراق پێزانینی قووڵی خۆی بۆ قوربانیدانە بەرچاوەکانی ڕۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزیدی دەربڕی لە پێناو بەرگریکردن لە عێراق و شنگال دژی تیرۆر و توندڕەوی، و جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسیارێتیی تەواو هەڵدەگرێت بۆ پاراستنی مافی ئەندامانی ئەم پێکهاتەیە کە ئازایانە ڕووبەڕووی ئەجێندای توندڕەوی بوونەوە.

هەروەها، لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی حکوومەت کراوەتەوە بۆ پێدانی قەرەبوو بە کەسوکاری قوربانیان و ئەو کەسانەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، شانبەشانی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی خێرای قەزای شنگال.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.