خبر 2018-07-15 05:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەیاد عەلاوی: خۆپیشاندانەکەی بەسڕە پێویستی بە ئارامکردنەوە نییە، بەڵکوو پێویستە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بدۆزرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەلاوی، رایدەگەیەنێت ئەو "راپەرینەی" لە بەسرە لە ئارادایە، لەدایکبووی ئێستا نییە بەڵکوو ئەوە ئەنجامی کەڵەکەبوونی خراپەکاریی ئیدارەی شارەکە و حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقە و لە جیاتی ئارامکردنەوەی پێویستە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەکا بدۆزرێتەوە.

کوردپرێس:

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە ئەژماری خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کردووە ئەم خۆپیشاندانەی بەسڕە پێویستی بە ئارامکردنەوە نییە، بەڵکوو پێویستە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بدۆزرێتەوە، بە پلانێکی گونجا و بە کاتێکی دیاریکراو .

ماوەی پێنج رۆژە، لە بەسڕە خۆپیشاندانی بەرفراون رێکدەخرێت دژی کەمی خزمەتگوزاری و بێکاری لە شارەکە و خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، تا جێبەجێکردنی داواکانمان شەقامەکان چۆڵ ناکەین.

*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.