له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه؛
ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ر وه‌ک سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا ده‌ستنیشان کرا
به‌شی تورکیا- به دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکۆماری تورکیا ژێنڕاڵ خولووسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری بۆ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان کرد ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ی سوپای تورکیای بۆ پۆستی سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کدار هه‌ڵبژارد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته و دیاری کردنی ژێنڕاڵ خولووسی ئاکار وه‌ک وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، ئه‌ردۆغان ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری ئه‌و وڵاته دیاریی کرد.
ژێنڕاڵ ئۆمید دۆندار جێگری ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا و ژێنڕاڵ مه‌تین گۆراکیش وه‌ک جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری تورکیا هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی SonDakika
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران