خبر 2026-10-29 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا پێشوازی لە تێکەڵ کردنی یەبەشە لەناو سوپای عێراق دەکات

دوای ئەوەی زیاتر لە پێنج هەزار شەڕڤانی یەپەشە لەشنگال بەفەرمی چوونە ناو سوپای عێراق، وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و بەئاساییبونەوەی دۆخی قەزاکە ناوی دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و گەڕانەوەی قەزای شنگال بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".

وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لەوەشکرد: "کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شنگال لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سەقامگیری بەردەوامیی ناوچەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.