وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم وه‌ڵامی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وت ده‌داته‌وه
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، دیاریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینی كۆمپانیای ود ماكنزی ئه‌نجامدراوه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 650 هه‌زار به‌رمیل چه‌واشه‌كارییه‌كی ئاشكرایه و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و فه‌رمیی نییه.
له‌باره‌ی تۆمه‌تی قاچاخچێتیش، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرایكردوه كه 42 نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی له كێڵگه‌كان ئاماده‌ن و سه‌رپه‌رشتیی هه‌نارده‌كردن ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌رجه‌م داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌باره‌ت به كۆمپانیا بیانییه‌كان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان باسی له‌وه‌كردوه، "سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانییه‌كان دامه‌زراوه‌ی جیهانیی شه‌فافن و گرێبه‌سته‌كانیشیان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به یاسایی ناسێنراون، هه‌ربۆیه به‌ستنه‌وه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه تۆمه‌تێكی بێبنه‌مایه و زیان به كه‌شی وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌یه‌نێت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌ر له‌و وه‌ڵامه‌كه‌یدا رونیكردۆته‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردودا ده‌رگای كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بۆ تیمی چاودێری و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی واڵا كردوه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره لێدوانه نادروستانه ده‌بێته هۆی په‌كخستنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان و تێكدانی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به كه‌رتی نه‌وتی وڵاته‌كه به‌رده‌وام".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌م تۆمه‌تانه ته‌نها له‌پێناو چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان، داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا پشت به داتای فه‌رمی ببه‌ستن نه‌ك ده‌نگۆی بێ به‌ڵگه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه"ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی داتای شه‌فافین بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌روه‌ها به‌رگری له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین كه‌رتی نه‌وت بكرێته قوربانیی مه‌رامی سیاسیی ناوخۆیی له وڵات‌دا به ته‌واوی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان رایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران پلانی هه‌یه كه كۆتایی به قاچاغبردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بهێنێت و ده‌یه‌وێت بزانێت هه‌رێمی كوردستان چه‌ن نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و چه‌ند هاورده ده‌كات، ده‌شڵێت، بۆ راگرتنی به قاچاغبردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا قسه‌ی كردوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران