دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم به ده‌ستپێڕاگه‌یشتن له ماڵپه‌ڕی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌کرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان باس له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم له ماڵپه‌ڕی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌کات و ئه‌و دوو حیزبه به ته‌زویر و ساخته‌کاری له ده‌نگه ئه‌لێکترۆنییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستوون فایق به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به هاوکاریی فه‌رمانبه‌رانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ستیان به ماڵپه‌ڕی ئه‌و کۆمیسیۆنه گه‌یشتوووه و ته‌زویر و ساخته‌کارییان له ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان کردوووه.
ناوبراو ڕێژه‌ی ته‌زویر و ساخته‌کاری له ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی به سه‌دا سه‌د ڕایده‌گه‌یێنێت و داوا له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات سه‌رله‌نوێ سه‌رجه‌م ده‌نگی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان به ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران