خبر 2018-07-03 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە لە شنگال نەکشاوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی خۆجێیی لە شنگال وتوویەتی پڕۆسەی چۆڵ کردنی ناوچەکە لەلایەن پەکەکەوە جێبەجێ نەکراوە و ژمارەی ئەو هێزانە کە ئێستاش لە ناوچەکەن کەم نین.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی "العربی الجدید" کە لە لەندەن چاپ دەکرێت لە زاری بەرپرسێکی خۆجێیی شنگالەوە نووسیویەتی هێزی پەکەکە ئێستاش لە شنگالن و پڕۆسەی چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن پەکەکەوە تا ئەم کاتە بەتەواوەتی نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو بەرپرسە خۆجێییە نەیویست ناوی بدرکێندرێت زیاتر وتوویەتی: ماننەوەی پەکەکە لە شنگال هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەو قەزایە بۆیە پێویستە لەو ناوچەیە بکشێنەوە و قەزای شنگال نەکەن بە گۆڕەپانی پاکتاوی حیساباتی خۆیان.

ناوبراو ئەرکی تەعامول کردن لەگەڵ ئەو هێزە چەکدارە و هەموو گرووپێکی دیکەی ناوچەکەی گەڕاندەوە بۆ دەوڵەتی ناوەند.

قەزای شنگال قەزایێکی ئێزدینشینە و دەکەوێتە سنووری نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق و مەوزووعی کشانەوەی پەکەکە لەو ناوچەیە دەمێکە موناقەشەی لە سەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.