کورتەی هەواڵەکانی 20ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
کوردەکان لە هێزێکی ئەڵتەرنەتیڤەوە تا هاوبەشی دەسەڵات لە دیمەشقدا
کەمتر لە دوو ساڵ دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ جووڵەی سووریا بەرەو ڕژێمێکی دیموکراتیک و گشتگیر. لە کاتێکدا دەسەڵاتی ڕاگوزەر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەلشەرع سەرنجی خستووەتە سەر چڕکردنەوەی دەسەڵات لە دیمەشق و جێگیرکردنی بونیادی سیاسیی نوێ.
تەملێ: بوودجەی ئەمساڵی تورکیا، بوودجەی جەنگە نەک ئاشتی
سەزایی تەملێ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی دەم پارتی، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا چەکەکان بێدەنگ بوون، لە دەوڵەتی تورکیای داوا کرد یاسای چوارچێوە جێبەجێ بکات و زەمینەی بەشداریی ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە دانوستانەکاندا فەراهەم بکات.
کەمبوونەوەی پشتگیریی ئەمریکا لە خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان لە ناوچەکەدا
کۆی گۆڕانکارییەکانی عێراق، سووریا و تورکیا و لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسە سیاسییە کوردییەکان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و شارەزایانی ئەمریکی و ئەورووپی نیشان دەدەن کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ خواستێکی ئەوتۆی بۆ پاراستن و بەهێزکردنی بونیادە سەربەخۆ سیاسی، سەربازی و کارگێڕییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە.
وتەبێژی پارتی: ئامادەین لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە بۆ چارەسەری قەیران گفتوگۆ بکەین
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە ئامادەن پەیامەکەی مەسعوود بارزانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بکەنە هەوێنی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر.
بۆچوونی بەکارهێنەران