کورتەی هەواڵەکانی 23ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
تۆم باراک: ئهمریكا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوو دەکات
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لهگهڵ دوو بهرپرسی یهكێتی كۆبووهوه و ڕایگهیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتو دەکات کە رەنگدانەوەی فرەڕەنگی و جۆراوجۆریی پێکهاتەکانی هەرێم بێت.
دەم پارتی داوا له پارتی و یەکێتی دەکات ناکۆکییەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن
ئەنجومەنی دەم پارتی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای کرد، هەنگاوە سیاسی و یاساییەکان بۆ قۆناخی دووەمی پرۆسەی چارەسەری بەبێ دواکەوتن بنرێن و داواشی لە هێزە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، ناکۆکییەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن.
ئەنجومەنی وەزیران هەرێم داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دهكان بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان لە حکوومەت
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، پێشوازیی و پشتیوانی لە بانگەوازی سەرۆکی پارتی دەکات سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ لەپێناو بەهێزترکردنی سیستەمی سیاسی و دیموکراسی و دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دهكات بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان لە حکوومەت.
پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە:
زەیدی بڕیاری داوە دوو وەزیری كابینەكەی بگۆڕێت و وەزارەتی سێیەمیش لە رێگایە بۆ گۆڕین
ئەحمەد سالم، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی رەوتی حیكمە لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، عەلی زەیدی بڕیاری داوە دوو وەزیری كابینەكەی بگۆڕێت و وەزیرێكی تریش لە رێگایە بۆ گۆڕین. لەبارەی هۆكاری گۆڕنیشیان رایگەیاند: هەندێكیان پەیوەندی بە شێوازی كاركردنیان و هەشیانە پەیوەندی بە هۆكاری ترەوە هەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران