ڕووبەڕووی هەوڵی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەبینەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لهمیانی وتارێكدا لە رێورەسمی دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، رایگهیاند: "ئەمە هەوڵێکی زۆر زۆر پیرۆزە، کارێکی زۆر باشە کە لە چەندین لایەنەوە دەتوانێ سوود بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، لە لایەکەوە چاندنی دارودارستان لە ڕووی ژینگەییەوە شتێکی گرنگە کە دەتوانێت ژینگە بپارێزێت، ئاوهەوا چاکتر بکات و پاکتر بکات، ببێتە شوێنێک بۆ حەوانەوەی خەڵک لە کەشوهەوایەکی گونجاوتردا، ژینگەیەکی باشتر بۆ ئێمە دەستەبەر بکات".
ئاماژهی بهوهشكرد، لە لایەکی ترەوە، لە ڕووی هەلی کارەوە چەندین کەس دەتوانن لێرەدا کار بکەن، و زۆر لەو نەمام و دارانەی کە لێرەش دەچێندرێن بەرهەمدارن؛ کەواتە لە ڕووی خۆراکیشەوە دەکرێ سودیان لێوەربگیرێ و ئەوانە دەکرێ کارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون تێدا دروست بکرێ کە ئەوانەش دیسان بخرێتەوە خزمەتی خەڵکی کوردستانەوە.
مهسروور بارزانی وتیشی، "چۆن پێشتر هەوڵی بڕینی دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان درا و بۆ ئەوەی ژیان لە هاوڵاتیانی کوردستان زەحمەت بکەن، ئێستاش دەستێکی رەش دیسان هەوڵی تیرۆرکردنی کوردستان دەدا بەوەی کە ئەو ژێرخانە پێویستەی کە دەکەوێتە خەڵکی کوردستان لەناو بەرێ، پەلاماردانی کۆرمۆر و لێدان لە ژێرخانی کارەبا کە بەرهەمی کارەبا بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بەرهەم دێنێت، ئەمە تاوانێکە بەرامبەر بە هەمو خەڵکی کوردستان و هەمو خەڵکی عێراقیش".
مهسروور بارزانی دهڵێت: "داوا دەکەین ئەو لیژنە تایبەتەی کە داندراوە بۆ لێکۆڵینەوە، لە کاتێکی زودا بگەنە ئەنجام و هەم ئەوانەی تاوانیان کردوە و هەم ئەوانەی لە پشتی تاوانەکەشن، ئەوانە ئاشکرا بکرێن و بیاندەنە دادگا و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. ئەمە تاوانە بەرامبەر بە خەڵکێکی بێگوناح، بەرامبەر بە هەمو خەڵکی کوردستان و بە هیچ جۆرێک ئەم جۆرە تاوانانە نابێ قبووڵکراو بێت".
پهیوهست به قهوارهی ههرێمی كوردستان، مهسروور بارزانی وتی: "دەمەوێ ئەوە بڵێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئاوەدانکردنی هەرێمی کوردستان، ئەرکێکی نیشتمانیی هەمومانە. لە لایەکەوە هەوڵ دەدەین رۆژانە پرۆژە دروست بکەین بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک بەختەوەر بێ، بۆ ئەوەی یارمەتیی خەڵکەکە بدەین. لە لایەکی ترەوە ئێمە لە هیچ شتێک سڵ ناکەین بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین و رێگری لە دابەشکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین".
ئهوهشی خستهڕوو، "بە هەمو توانای خۆمانەوە لە خزمەتی ئێوە دەبین، بەردەوام دەبین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر، بۆ سەوزکردنی کوردستان، بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی گونجاوتر، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و هەر شتێکیش لە دەست ئێمە بێ لە حکوومەتی ئێمە بتوانین بەردەوام بین، ئێمە بێگومان درێغی ناکەین".
قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی کارگێڕی و دەستورییەوە لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ پێکدێت، بەڵام لە واقیعی سیاسی و سەربازیدا دابەش بووە بەسەر دوو ناوچەی هەژمونی سەرەکی (زۆنی زەرد و زۆنی سەوز)دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران