خبر 2026-11-14 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەمووانە و با کاک مەسعوود بێتە ئەوێ بۆ گفتوگۆ

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند چۆن مام جەلال لە سەروبەندی کێشەکانی یەکێتی و پارتی (شەڕی ناوخۆ)ـدا، برا گەورەیی خۆی نواند و سەردانی کاک مەسعوودی کرد، ئاواش دەباشان ماڵی هەمووانە و با کاک مەسعوود بێتە ئەوێ بۆ لای کاک بافڵ بۆ گفتووگۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پارتی ویستی ئیدارەی خۆی فەرزبکات بەسەر دەنگدەرانی هەرێمی کورستان و یەکێتی،بەڵام شکست دەهێنێت".

ڕاشیگەیاند، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوین تاوەکوو بەنزین و نەوت بە هەمان نرخی بەغداد لێرەش هەبێت.

تاڵەبانی وتیشی، لەگەڵ ئەوەین پارەی کارەبا هەرزانتربێت بۆ هاووڵاتیان و بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری دەبینن لە نرخی کارەبادا.

جەختیشی كردەوە، ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێـم کاربەڕێکەرە و دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت.

ڕوونیشی كردەوە، ئەم دەڤەرە سەرچاوەی وزەی هەرێمی کوردستانە، وەک کاک بافڵ وتی، چەمچەماڵ بستێک دوورە لە سەرچاوەی کارەباکە، بەڵام خۆی بێ ئاو و بێ خزمەتگوزارییە، دەسەڵات چەند شۆڕبکرێتەوە، خزمەگوزارییەکان هێندە باش دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.