نوێنه‌ری HDP له هه‌رێم: ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیکه‌ی ١٣٠٠ که‌س کراوه بگه‌ڕێنه‌وه تورکیا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موزه‌یه‌ن گونه‌ش له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: "کێشه و گرفت بۆ ١٢٠٠ تا ١٣٠٠ ده‌نگده‌ری کورد و توركیا له هه‌رێمی كوردستان دروست کراوه و ڕێگه‌ی به‌شداری کردنیان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان پێنه‌دراوه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه ڕێگری کراوه ئه‌و که‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنه‌كانیان له وڵاتی توركیا و به‌و شێوه‌یه نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بۆ نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌و وڵاته بده‌ن.
موزه‌یه‌ن گونه‌ش ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو که ته‌نها نزیکه‌ی ٢٠٠ که‌س توانیویانه له ڕێگای سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی تورکیا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو و به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایییه‌کان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به به‌ده‌ست هێنانی ٥٢.٥٥%ی ده‌نگه‌کان براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه (ئاکه‌په) به به‌ده‌ستهێنانی ٤٢%ی ده‌نگه‌کان براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه.
هه‌روه‌ک سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی زیندانیکراوی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا له‌سه‌دا ٨.٣٦ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه و پارته‌که‌شی به به‌ده‌ستهێنانی ١١%ی ده‌نگه‌کان ٦٧ کورسی په‌رله‌مانی تورکیای مسۆگه‌ر کردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران