خبر 2017-09-03 06:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئه‌ندامێکی پارتی:

به‌غدا باجی سته‌می ده‌وڵه‌ته‌ پێشووه‌کان بداته‌ کورده‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی داوای له‌ به‌غدا کرد باجی سته‌می ده‌وڵه‌ته‌ پێشووه‌کان بداته‌ کورده‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ میراتداری ده‌وڵه‌ته‌ پێشووه‌کانه‌ که‌ زوڵم و سته‌میان له‌ کورده‌کان کردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش داوای له‌ به‌غدا کرد که‌ باجی سته‌می ده‌وڵه‌ته‌ پێشووه‌کان بداته‌ کورده‌کان.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وتی: له‌و پرسانه‌ی که‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وله‌وییه‌تی پێ ده‌درێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له‌ داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت.

محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ جه‌ختی کرده‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێ‌ ڕێگه‌چاره‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر بوونی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ دوای ده‌ره‌نجامی گشتپرسی و له‌مپه‌رنانه‌وه‌ی به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی به‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نه‌زانی.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی اخبار العراق (INN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.