سه‌رۆکی فراکسیۆنی التآخی:
دانیشتوانی که‌رکووک ده‌نگی "به‌ڵێ" بده‌نه گشتپرسی
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی التآخی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک داوای له خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه کرد ده‌نگی "به‌ڵێ" بده‌نه پرسی جیابوونه‌وه‌ی که‌رکووک و هه‌رێمی کوردستان له عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری له پرێس کۆنفڕانسێکدا له که‌رکووک ڕای­گه‌یاند: خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکووک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له گشتپرسیدا به‌شداریی بکه‌ن؛ چوونکه به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم هه‌وڵێکی دیموکراتیکه و هه‌موان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و گشتپرسیدا به‌شداریی بکه‌ن و ده‌نگی ئه‌رێ یا نه‌خێر بده‌ن و ئێمه ڕێز داده‌نین بۆ ده‌نگی خه‌ڵکی که‌رکووک، به‌ڵام ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین ده‌نگی ئه‌رێ بده‌ن به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای که‌رکووک.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه ئه‌نجامدانی ڕێوشوێنێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له پارێزگای که‌رکووک و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئه‌منیی له‌و پارێزگایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران