فراکسیۆنی پارتی داوا له فراکسیۆنهکان و لایهنهکان دهکات رێز له سهروهری یاسا بگرن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگهیهنراوێکدا فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی کوردستان رایگهیاندووه "لە چەند رۆژی رابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک، کە لەژێر رۆشنایی بەڵگە و دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پڕۆسەیێکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێک لایەن و فراکسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان، کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لە کاروباری دادگاکان وەربدەن".
فراکسیۆنی پارتی راشیگهیاندووه، بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی رێزگرتن لە یاسا و وننەبوونی حەق دەزانین، پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین، بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستخۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین، که ئازادی و دیموکراسی و بەرگی رۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانە و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.
له کۆتاییشدا رایگهیاندوه، لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاغی و ماددەی هۆشبەر و خواردنی بەسەرچوو و دوگی قاچاغ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاغچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن.
دهقی راگهیهندراوهکهی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان:
بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک، کە لەژێر رۆشنایی بەڵگە و دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پڕۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێک لایەن و فراکسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان، کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لە کاروباری دادگاکان وەربدەن.
ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی رێزگرتن لە یاسا و وننەبوونی حەق دەزانین، پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین، بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستخۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین، که ئازادی و دیموکراسی و بەرگی رۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانە و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.
دادگا دەبێت بەرچاوی روون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن، وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو رۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت، لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران، لەبەرچاوی هەموو دنیا "موستەفای سەلیمی" بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.
ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆز و دەستوەرداندا نەبێت، لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاغی و ماددەی هۆشبەر و خواردنی بەسەرچوو و دوگی قاچاغ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاغچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن، بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگا و یاسا هەیە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران