دوو هەزار کۆچبەر لە کاتی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان گیانیان لەدەست داوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە لە گەورەترین هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پەنابەران لە وڵاتانی ئەورووپاوە بۆ ئەو شوێنانەی لێوەی هاتوون نزیکەی ٤٠ هەزار کۆچبەر بە زۆرە ملێی گەڕێندراونەتەوە و لە ناویشیاندا دوو هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە.
بە وتەی رۆژنامەکە ئەوە گەورەترین هەڵمەتی گێڕاندنەوەی پەنابەرانە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا و پاساوانانی سنووری وڵاتانی ئەورووپاش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەو کارانە تێوە گلاون.
بەپێی داتاکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یۆنان ساڵی رابردوو ٢٣٠ هەزار کۆچبەری گەڕاندووەتەوە، کە زۆربەیان هێز و توندوتیژیی لەبەرانبەریان بەکارهێنراوە و سوکایەتیان پێکراون.
رۆژنامەی گاردیان باسی لەوەش کردووە، حاڵەتەکانی مردنی کۆچبەران لەڕێگەی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە و ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەى ١٠٠ هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەورووپا.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران