کورتەی هەواڵەکانی۱۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

هۆشداری لە بنبەستی سیاسی هەرێم دەدرێت

کۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بنبەستە سیاسییە لە هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکاریی پۆستەکان لەنێوان دوو حزبی دەسەڵاتدار و پێکهێنانی حکوومەت ناگەڕێتەوە، بەڵکوو لەبنچینەدا بۆ شکستی فەلسەفە و ڕوانگەی دەسەڵاتدارێتی و بەسەرچوونی شێوازی حوکمڕانی دەگەڕێتەوە.


لێکەوتەکانی کشانەوە گەورەکەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

دوای کشانەوەی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا، لە ئێستادا ڕاپۆرتەکان باس لە چۆڵکردنی "گارە" دەکەن کە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندە ستراتیژییەکانی پەکەکە؛ هەنگاوێک کە زۆر کەس بە نیشانەی چوونە ناو قۆناغی بێگەڕانەوەی پرۆسەی ئاشتی دەزانن چوونکە گارە یەکێک لە ئارامترین و ستراتیژیترین بنکەکانی پەکەکە لە قووڵایی هەرێمی کوردستاندا ئەژمار دەکرێت و بەجێهێشتنی تەنیا وەک گۆڕینێکی تاکتیکیی شوێن سەیر ناکرێت.



ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR):
پڕۆژەی شارۆچکەسازی و دزەی ئابووریی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا دەستیپێکرد

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە لە باشووری سووریا هەواڵی دا و ڕایگەیاند، ئەم پلانە لە پارێزگای دەرعا دەستیپێکردووە، بە ئامانجی جێگیرکردنی ئامادەیی مەدەنی و ئابووری و بەهێزکردنی میکانیزمە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا پەیڕەو دەکرێت.



خۆپیشاندەران لە ئیستەنبووڵ: پێویستە تورکیا دەستبەجێ لە ناتۆ بکشێتەوە

هاوپەیمانیی «نەخێر بۆ ناتۆ» بە ڕێکخستنی ڕێپێوانێکی نەڕەزایەتی لە ئیستەنبووڵ، کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی پێش ئەم کۆبوونەوەیەی شەرمەزار کرد و داوای کشانەوەی دەستبەجێی تورکیا لە ناتۆ و داخستنی سەرجەم بنکەکانی ئەم پەیمانە سەربازییەی لە تورکیا دەکات.

کد مطلب 2797079

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha