ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ کۆمسیۆنی ئاشتی هەڵکردووە سەردانی ئۆجەلان بکەن
عەبدولقادر سیلڤی نووسەری دیاری تورکیا لە ڕۆژنامەی حوڕییەت نووسیویەتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ سەردانی کۆمسیۆنەکەی پەرلەمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی، ناوبراو دەشڵێت لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئەردۆغان و باخچەلیدا بەتەواوەتیی پێداچوونەوە کراوە بە نەخشە ڕیگای "تورکیای بێ تیرۆر"، هەردوولا گەیشتونەتە ڕێککەوتنی تەواوەتیی بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەکان بەوپەڕی تواناوە.
هەسەدە: ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی غه‌درکارانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا بووینه‌وە
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌کانمان له ده‌وروبه‌ری گوندی غانم عه‌لی له دێهاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه، ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی غه‌درکارانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی کاتیی سووریا بوونه‌وه و بە تەواوی تێکیانشکاندووە و هەسەدە دەشڵێت: گرووپه چه‌کداره‌کان درۆنی خۆکوژ و چه‌کی قورسیان به‌کارهێنا، ئه‌م هێرشه ڕه‌وشی پڕ له پشێویی و هێرشکارانه‌ی گرووپه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی کاتیی دیمه‌شق نیشان ده‌دات، ئه‌م هێرشه دژی ئاسایشی خه‌ڵکی سڤیل و ئارامیی هه‌رێمه‌که ئه‌نجام ده‌درێن.
یەکگرتوو و کۆمەڵ جەخت لە تۆکمە کردنی پەیوەندیی نێوانیان دەکەنەوە
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو، سەلاحەدین بەهائەدین و عه‌لی باپیر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کرد.
هەردوولا خوازیاری هەماهەنگی و کۆشش بۆ سەقامگیری عێراق و کاری هاوبەش بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و هەروەک جەختیان کردەوە لە تۆکمەیی پەیوەندی دوقۆڵی نێوانیان.

نظر شما