کورتەی هەواڵەکانی۱۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

حکوومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی بەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا سەپاندووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەوڵی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتییە و ئەوان پێشتر سەرجەم هێزەکانیان کشاندوەتەوە.
هەسەدەی باسی لەوەش کردووە، حکوومەتی دیمەشق بە تەواوی و ڕاستەوخۆ بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامبوونی گەمارۆ و پێشێلکارییە سیستماتیکەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی.
دەشڵیت: "داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەکەین بەپەلە و بە شێوەیەکی کاریگەر هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆ نادادپەروەرە، و ڕاگرتنی هێرش و وروژاندنە سیستماتیکەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی".


لاهوور تاڵەبانی بەرپرسانی بەرەی گەل بۆ بەشداری لە هەڵبژادن سەرپشک دەکات
بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی، سەرۆکی بەرەی گەل، ڕایگەیاند: ''لە زیندانی (کانی گۆمە) لە سلێمانی سەردانی لاهوور تاڵەبانی-یان کردووە و لە دیدارەکەدا سەرۆکی بەرەی گەل کەسە نزیکەکانی خۆی و بەرپرسانی حزبەکەی سەرپشک کردووە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن یان نا"، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژ کردەوە
دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکوو ۶ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۶درێژ کردووەتەوە".
یەکەمجار تورکیا لە ۳ـی نیسانی ۲۰۲۳، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا.

کد مطلب 2789451

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha