بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، پێشێلکارییەکانی تورکیای بە نامرۆڤانە و قبووڵنەکراو وەسف کردووە، هەروەها دەلێت، تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی شەڕئەنگێزی خۆی، بەرامبەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجامدانی گۆرانکاری دیمۆگرافی، ئەم کردوانەی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تورکیا: "یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و کۆمەڵکوژی دژی دانیشتووان ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا جیهان بەرامبەر بەم پێشێلکاریانە بێدەنگی هەلبژراتووە".
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵئ 2019ەوە، لە دوای ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانی و گرێ سپی، تورکیا بەبەردەوامی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان دەکات، شارۆچکەی عەین عیساش بەهێلی گەرمی نێوان تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەلایەکەوە و هێزەکانی سووریا دیموکرات لە لایەکی دیکەوە دادەنرێت.
نظر شما