ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا زووتر رادەگەیەندرێت

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، رایگەیاند پێمان وایە بە بەراورد بە گەڕی یەکەم، ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت. ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای دەنگدانی گەڕی دووەم لە ناوچەی چوکورامباری شاری ئەنقەرە وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند کە هاووڵاتییان هاوشێوەی گەڕی یەکەم، لەگەڕی دووەمیشدا چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ناوخۆ بە گرنگییەکی زۆرەوە بەشدارییان هەڵبژاردنەکاندا کردووە. ئەحمەد یەنەر گوتیشی: "هیوادارم ئەنجامەکان ببنە خێر و خۆشی بۆ گەل و دیموکراسیی تورکیا و پارتە سیاسییەکان و کاندیدەکانمان. هەڵبژاردنەکانمان تا ئێستا بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوە دەچێت. دووبارە هیوای بەختێکی باش بۆ خەڵکی تورکیا دەخوازم". سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان گوتی: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و ٢٤ پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو. بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".

کد خبر 2756326

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha