خبر 2021-01-11 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق:

بەپێی یاسای بوودجەی 2021 دەستی کورد بەستراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى كورد له ‌به‌غدا ڕایدەگەیێنێت شه‌ڕى ئەمجارەی عەرەب ‌و کورد لەسەر ماف‌ و ئازادی نییە، لەسەر نان ‌و قوت ‌و ئابووریە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرای كرد، "عەرەب مەبدەئی زۆرینە و کەمینە بەرامبەر کورد بەکاردێنن لەپەرلەمان، مەبدەئی تەوافوق لەبەرچاو ناگرن".

بڵێسە جەبار فەرمان ده‌شڵێت: "بەپێی یاسا دەستی کوردیان بەستۆتەوە و دەیانەوێ هەرێم هەموو نەوت ڕادەست بکات، بۆیه‌ شەڕی ئەمجارەی عەرەب ‌و کورد لەسەر ماف‌ و ئازادی نییە، لەسەر نان‌ و قوت‌ و ئابووریە".

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ڕاشیدەگەیێنێت: "باوەڕناکەم بەبێ ڕێکەوتنی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان هیچ پێشنیاز و دەنگی کوتلە کوردستانیەکان لەناو پەرلەمان بەجدی وەربگرن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.