نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، په‌یامێکى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌موو هەوڵێکمانداوە بۆئەوەی پارتەکان پێکەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت به‌رپرسی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند، "هیوادارم بەمزووانە چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە که باس له بوونى چه‌ند ئاسته‌نگێک بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت".
نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئه‌وه‌شى وت، "ئەگەر تۆ لەم وڵاتەدا بژیت دەبێت دیدێکی ئەرێنیت هەبێت و کەسێکی گەشبین بیت، بۆ کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غداش لە هەردوولاوە خواستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران