مەسروور بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، یاسای دادگای فیدراڵی و نەوت و گازیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه كه لهگهڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامادەكارییهكانی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گازیان تاوتوێ کردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی بڵاوی كردۆتهوه، لە شاری هەولێر لهگهڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆ بووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراقو هەنگاوەکانی ئامادە کردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرد."
ناوبراو ڕاشیگهیاندووه، "هەردوولامان هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور هەیە."
بۆچوونی بەکارهێنەران