پاسەوانی سنووری عێراق مەرزی پشتەیان داخست
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه له بڕیارێكی پایته‌ختی عێراق بۆ داخستنی مه‌رزی سنووریی پشته له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئێران و ڕۆڵی هێزه‌كانیش ته‌نیا جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌یه كه پێیان ده‌گات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، جگه له مه‌رزی پشته كه داخستنه‌كه‌ی كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شده‌كرێت كه له ڕۆژانی داهاتوودا مه‌رزی سنووریی شوشمێش به هه‌مان شێوه ڕووبه‌ڕووی بڕیاری داخستن ببێته‌وه له سنووری هه‌ڵه‌بجه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاشكراشیكردوه، "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئه‌مڕۆ بڕیاری داخستنی مه‌رزی پشته‌یان پێ ڕاگه‌یاندین و دووپاتیان كرده‌وه بڕیاره‌كه له به‌غداوه ده‌رچووه و ڕۆڵیان ته‌نیا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانه، پێشبینیی داخستنی مه‌رزی سنووریی شوشمێش ده‌كرێت".
مه‌رزی پشته ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی به‌مۆی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زگه‌ڵه و پاوه‌ی پارێزگای كرماشانی ئێران، له ڕابردودا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌كی نیمچه‌فه‌رمی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان كاری ده‌كرد و به نێوده‌وڵه‌تی نه‌كراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران