حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە ڕەتدەکەینەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، کۆ بوه‌ته‌وه و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، خستنەڕوی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بو سەبارەت بە ڕێکارەکانی حکوومەتی فیدراڵ.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە، کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمو ئەرکە دەستورییەکانی خۆی لە هەمانکاتدا داوای جێبەجێکردنی هەمو مافە دەستورییەکانی خۆی دەکاتەوە و وەک هەمیشە ئامادەیی خۆشی بۆ چارەسەرەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، "ئەوپەڕی نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندراوە دەردەبڕێت کە بە ناوی وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکرایەوە، چونکە پێشێلکارییەکی دەستوریی و مافە دەستورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ باوەڕنەبون بە سیستەمی فیدراڵی و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ڕژێمێکی ناوەندی و مەرکەزی کە ئەمەش پێچەوانەی دەستوری عێراقە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، "بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە ڕەت دەکەینەوە کە دیارە پلانێکی پێشوەختە و لەمێژینەی داڕێژراوە لە دژی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هەرێمی کوردستان، بەردەوام پشتیوانیی هەر ڕێکارێک بووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و هەر کارێکی نایاسایی و بەردەوامیش هاوکار و هاوئاهەنگ بوە و دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ نەهێشتن و سنووردانان بۆ هەر کارێکی نایاسایی. داواش دەکەین گەندەڵی و بەقاچاخبردنی نەوت لە سەرتاسەری عێراق بنبڕ بکرێت".
ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیکردوه‌ته‌وه: "هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خوێنی هەزاران شەهیدە و کەس خێری بە خەڵکی کوردستان نەکردوە، هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵێکی کارا و کاریگەری لە هێنانەئارای سیستەمی فیدراڵی ئێستای عێراق هەبوە و خۆی بە خاوەنی دەزانێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستورییەکانی نابێت کە تەنیا موچە و بودجە و شایستەی دارایی نییە، بەڵکو پرس و مافێکی سیاسی و دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانە".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و لەیەکتێگەیشتن و لە چوارچێوەی دەستور، کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکرێن، داواش دەکات دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، کە هۆکاری چارەسەرنەبونی کێشەکان، جێبەجێ نەکردنی دەستورە، بە تایبەتی ماددەی 140ی دەستور کە چەندین ساڵە فەرامۆش کراوە و هیچ هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نالەباری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان نەنراوە".
داواش ده‌کات بە پێی ماددەکانی دەستور، ئەنجومەنی فیدراڵی عێراق (مجلس الاتحاد العراقی) دروست بکرێت و دادگای باڵای فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستور پێکبهێنرێتەوە بە شێوەیەک کە دەربڕی هەمو پێکهاتەکانی عیراق بێت.
ئەنجومەنی وەزیران ده‌ڵێت، سوپاسی خەڵکی کوردستان و هەمو لایەن و هێز و سیاسییەکان و پێکهاتەکانی دەکات و داواش دەکات کە بەردەوامبن لە هەڵوێستی نیشتمانیان و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی و بەرگریکردنیان لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان، هەروەها داوا لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی فیدراڵ دەکات بەردەوام بن لە ڕۆڵی نیشتمانییانەی خۆیان لە داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان.
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، لە کاتێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین دووپاتدەکاتەوە. جەختیشی کردەوە هەر کەسێک دژی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و بنەما دەستورییەکان و بەرژوەندییە نیشتمانییە باڵاکان کوردستان ڕەفتاربکات و خەڵک هان بدات بۆ ئاژاوەنانەوە و دژایەتەتیکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
شایانی باسە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دوای راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکور، زنجیرەیەک بڕیاری کارگێڕی، ئەمنی، دادوەری و تەکنیکی بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنورییەکان دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکانی پەیوەست بە بڕیارەکە، وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردراوە کێڵگە نەوتییەکان کۆنترۆڵ بکات و کامێرای چاودێرییان بۆ دابنێت، هاوکات فەرمانی داخستنی ڕێگا لاوەکییەکان و پێداچونەوە بە گرێبەستەکان دراوە.
بڕیاردراوە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێنەوە و لەلایەن دامەزراوە فیدراڵییەکانەوە بەڕێوەببرێن بۆ ڕێگری‌کردن لە قاچاغچێتی و تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و بڕیارانه‌ی عه‌لی زه‌یدیدا هه‌ریه‌که له پارتی و یه‌کێتی له راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، "هه‌مولایه‌ک باش ده‌زانن هه‌رێمی کوردستان له‌و مافانه‌ی له دەستووری عێراقدا هاتووه زیاتری داوا نه‌کردوه و به درێژایی ساڵانی ڕابردو مافه دەستووریه‌کانی پێشێل کراون".
باسیان له‌وه‌شکردوه، "ئێمه جه‌ختده‌که‌ینه‌وه که هه‌مولایه‌ک پێویسته پابه‌ندی دەستوور بن و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیش له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵی‌دا هه‌بێت ده‌بێت ده‌ستوور حه‌که‌م بێت له نێوانیان، جگه له دەستوور هه‌ر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکه له‌دژی هه‌رێمی کوردستان دژی ده‌ستووره".
یه‌کێتی و پارتی ده‌شڵێن، "هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی دوورودرێژی گه‌لی کوردستانه و پێشێلکردنی ماف و ده‌ستکه‌وته‌کان هێلی سوورن، ئێمه له‌گه‌ڵ دیالۆگ و شه‌فافیه‌ت و لێکتێگه‌یشتن و بڕیاری تاک لایه‌نه خزمه‌تی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری عێراق ناکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران