هێز و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان، هێز و سه‌قامگیریی عێراقه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: "به سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانییه‌کی قووڵه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقمان بیست، به‌تایبه‌تی له کاتێکدا که گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌رده‌وامه".
بارزانی راشیگه‌یاندووه: "ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاخاوتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به زمانێکی سه‌ربازی ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه، ئه‌زموون سه‌لماندویه‌تی که ئه‌م شێوازه هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات و له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و هیچ لایه‌نێکدا نییه".
ناوبراو ده‌شڵێت: "هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی له بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی ده‌ستوره‌که‌یدا، وێڕای پشتیوانی له پاراستنی سامانه نیشتمانییه‌کان و جێبه‌جێکردنی یاسا، جه‌خت ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری و مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پابه‌ندبوون به بنه‌ماکانی هاوبه‌شی و لێکگه‌یشتن بێت".
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شکردووه: "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، جه‌خت له گرنگیی ته‌بایی و یه‌کڕیزیی کوردستانی ده‌که‌ینه‌وه و داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌که‌ین به دانایی و به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن، هێز و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان، هێز و سه‌قامگیریی عێراقه و ڕێزگرتن له ده‌ستور و فیدڕاڵی، گه‌ره‌نتی داهاتوی هاوبه‌شمانه".
په‌یامه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی 24ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2026ی به‌غدا بۆ ڕاده‌ستکردنی ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و داخستنی ڕێگا نافه‌رمییه‌کان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتیی نه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش پارتی و یه‌کێتی بڕیاره تاکلایه‌نه‌کانی به‌غدایان به دژه‌ده‌ستوور ڕه‌تکردبووه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران