هه‌رێمی کوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور ناکات
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی باره‌گای بارزانی، مه‌سعوود بارزانی له پیرمام به ئاماده‌بوونی تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌ولێر پێشوازیی له باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد، تێیدا دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ‌کران.
له دیداره‌که‌دا مه‌سعوود بارزانی به ئاماژه‌دان به بڕیاره سه‌ربازییه‌که‌ی دوێنێی به‌غدا جه‌ختیکرده‌وه، ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات و شێوازی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولای دیاریکردوه و هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆما به گرنگییه‌وه سه‌یری پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و پشتیوانی له هه‌رێمێکی کوردستانی به‌هێز و یه‌کگرتوو ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن.
مه‌سعوود بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "هه‌رێمی کوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور ناکات و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه به بڕیاری ناده‌ستووری و عه‌قڵیه‌تی نکۆڵیکار ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا بسه‌پێنێت".
نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق ڕایگه‌یاند: "وڵاته‌که‌مان به بایه‌خه‌وه سه‌یری ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و پشتیوانی له هه‌رێمێکی کوردستانی به‌هێز و یه‌کگرتو ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن".
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای بڕیاره نوێیه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق دێت بۆ ڕاده‌ستکردنی ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کێڵگه نه‌وتییه‌کان و جووڵه سه‌ربازییه‌کان به‌ره‌و سنووره‌کان، که پێشتریش پارتی و یه‌کێتی له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا به پێشێلکردنی ده‌ستوور ڕه‌تیان کردبوه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران