لهبارهى کۆبوونهوهى پارتى و یهکێتى سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى زانیارییهک ئاشکرا دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەى پارتی و یەکێتیدا پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسیی پێکھاتەکان تاووتوێ کراون.
ئهم کۆبونوهوهیه بڕیاربوو شەممەى ڕابردوو ئهنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی نەخۆشکەوتنی ئەندامێکی وەفدی یەکێتی کۆبوونەوەکە دوجار دواخرا.
ئهمهش لهکاتێکدایه، 28ى مانگى ڕابردوو، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر کۆبوونەوە و ڕێککەوتن کە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەچوار بازنە بێت، بەجۆرێک، نیوەی بەلیستی کراوە و نیوەکهى ترى بەلیستی داخراو ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و بۆ سوود وەرگرتنیش لە لیستی دەنگدەران ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران