بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی پازده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کتێب له هه‌ولێر کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پازده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کتێبی له هه‌ولێر کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشانگاکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و 350 ناوەندی چاپ و کتێبخانە لە 18 وڵات بەشداری تێدا دەکەن.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کتێب له هه‌ولێر، هه‌موو ساڵێک له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی و له لایه‌ن ده‌زگه‌ی مه‌دا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا هه‌زاران ناونیشانی کتێبی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هتد.. بڵاو ده‌کریته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران