خبر 2023-03-07 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مێراڵ ئاکشەنەر گەڕایەوە سەر مێزی هاوپەیمانیی شەش قۆڵیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا

بەشی تورکیا- مێرال ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لەکاتێکدا پێشتر کشانەوەی لە هاوپەیمانیی میللەت راگەیاندبوو ڕۆژی دووشەممە بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی میللەت کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی میللەت، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 6-3-2023 لە بارەگای سەرەکیی پارتی سەعادەت لە ئەنقەرە دەستیپێکرد. مێرال ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی کە رۆژی هەینی 3-3-2023 کشانەوەی پارتەکەی لە ریزی شەش پارتەکە راگەیاندبوو، بەشداریی لەو کۆبوونەوەدا کرد.

ئەم بەشداری کردنە لەکاتێکدایە کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ و مەنسور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە کە هەردووکیان لە پشکی جەهەپەن، لەگەڵ ئاکشەنەر کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی میللەت زووتر پلانداڕێژیی بۆ کرابوو و ئیی پارتی راگەیاندبوو کە ئاکشەنەر بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا ناکات. سەردان و کۆبوونەوەی ئیمامئۆغڵو و یاڤاش لەگەڵ ئاکشەنەر کاتی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی میللەتی لە کاژێر 14:00ـەوە بۆ کاژێر 16:00 دواخست. سەرەنجام ئاکشەنەر رازی بوو بەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.