مهسروور بارزانى:
داوام له تیمى یهكێتى كردووه بگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام ڕێگهیان پێنادرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بهفهرمى داوامان لە تیمی وەزاری بەڕێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى دهڵێت: "داوامانكردووه تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیان و متمانەی خەڵک و پەرلەمان بن، بەنووسراوی فەرمیش، داوایان لێکراوە کە بگەڕێنەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداریی بکەن".
ناوبراو جهخت دهكاتهوه، ئەنجومەنی وەزیران شوێنی خزمەتکردنی خەڵک و چارەسەر کردنی کێشەکانە و بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی، چارەسەری هیچ کێشەیەک ناکات و بەپێچەوانەوە، بەرامبەر بەسوێندی یاسایی خۆیان و خەڵکی کوردستان دەکەونە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورە.
بۆچوونی بەکارهێنەران