خبر
2022-03-31 08:38
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-03-2022، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم دەرگەی سەرەکیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی رێکخست و ماوەیەک دەرگەی زانکۆیان داخست.
دواتر دەرگە و پەرژینی زانکۆ کە داخرابوو، شکێندراو خوێندکاران چوونە ژوورەوە. کەمێک گرژی و دەمەقاڵێش لەنێوان بەشی پرسگەی زانکۆ لەگەڵ هەندێک لە خوێندکاران دروستبوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران