خبر 2022-05-03 17:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارێزگاری هەولێر:

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 700 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار ساڵی رابردوو چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن گەشتیارییان هاتوونەتە سنووری هەولێر کە دەکاتە 50%ی کۆی هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی ئەو ژمارەیەی گەشتیار بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا بووەتەهۆی بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری هەولێر، چوونکە لەم کاتەدا 95%ی هۆتێل و مۆتێلەکان لەلایەن گەشتیارانەوە گیراون.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامادەکاری دەکەن بۆ هاتنی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی دیکەی نیشتەجێکردن بۆ گەشتیاران ئامادە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.