خبر 2022-05-03 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی، تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشەوە لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.

یونامی جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، دەشڵێت: ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

لە بەشێكی تری تویتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.

لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ و پێدادان لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پاراستنی شەنگال ـ یەبەشەدا لە شەنگال دەستپێکردووە و شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.