خبر 2022-05-03 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتە شنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی شنگالیان کرد. ‏

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنیی شارەکە دوای پێکدادانەکانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە بەیانیی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازیی گەیشتنە قەزای شنگال.

ماوەی چەند ڕۆژێکە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال – یەبەشە بەردەوامە، بەوهۆیەوە لەناو هێزەکانی هەردوولادا قوربانی هەن.

حکوومەتی عێراق داوای چۆڵ کردنی شنگال دەکات لەلایەن یەبەشەوە، یەکینەکانی بەرخودانی شەنگالیش ڕەتیدەکاتەوە ناوچەكە چۆڵ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.