ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: بکەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مووسڵ ددەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان یه‌کێک له به‌شداربووانی کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ی شاری موسڵیان له دهۆک ده‌ستگیر کردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان له‌پێناو ئارامی و ئاسایش‌دا، هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رۆژی 30ی (نیسان/4)ی 2022 له سنووری پارێزگای دهۆک، توانییان یه‌کێک له تۆمه‌تباره سه‌ره‌کییه‌کانی کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیرانی شاری موسڵ به‌ناوی (شه‌وکه‌ت عه‌بدوڵا ساڵح) ده‌ستگیر بکه‌ن که بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار شه‌وکه‌ت عه‌بدوڵا ساڵح ده‌رکه‌وت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌میرێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش به‌ناوی محه‌مه‌د زوهێر ناسراو به "ئه‌بو جاسم" راسپێردراوه بۆ دابین کردنی ئۆتۆمبێلی به‌کارهاتوو له ئه‌نجامدانی کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ی شاری مووسڵ.
بۆچوونی بەکارهێنەران