مەسروور بارزانی: داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدڕاڵ ده‌که‌م ھه‌نگاوی کرده‌یی بنێت بۆ سزادانی گرووپه تێکده‌ره له یاساده‌رچووه‌کان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای خه‌بات داوای له مسته‌فا کازمی کرد، ھه‌نگاوی پێویست و کرده‌یی بنێت بۆ سزادانی گرووپه تێکده‌ره له یاساده‌رچووه‌کان و راشیگه‌یاند، ئه‌م هێرشانه، چیتر نابێت به‌رده‌وام بن.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، "ھێرشی مووشه‌کی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات، به توندترین شێوه، شه‌رمه‌زار و سه‌رکۆنه ده‌که‌م و داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدڕاڵ ده‌که‌م، ھه‌نگاوی پێویست و کرده‌یی بنێت بۆ سزادانی گرووپه تێکده‌ره له یاساده‌رچووه‌کان و پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ھه‌رێمی کوردستان و عێراق".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه، "ئه‌م هێرشانه، چیتر نابێت به‌رده‌وام بن و پێویسته هه‌ڵوێستی جدی ھه‌بێت و ڕێکاری کرده‌یی بگیرێته‌به‌ر بۆ کۆتاییھێنان به‌م ده‌ستدرێژیانه".
بۆچوونی بەکارهێنەران