شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان یه‌کینه‌کانى به‌رگرىی شنگال و سوپاى عێراقدا ڕوویداوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال و سوپاى عێراقدا ڕوویداوه و تائێستاش به‌رده‌وامه.
کوردپرێس: میدیاکانی هەرێمی ککوردستان بڵاویان کردەوە، له‌ئێستادا شه‌ڕێکى سه‌خت و دژوار له‌نێوان یه‌کینه‌کانی به‌رگری شنگال (یه‌به‌شه) و سوپای عێراق له‌ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له رۆژئاوای قه‌زای شنگال به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، یه‌به‌شه هه‌موو هاتوچۆیه‌کى له سوپای عێراق له بازگه‌کانى خۆى قه‌ده‌غه کردووه و سوپای عێراقیش هێزێکى زۆرى به‌ره‌و ناوچه‌ى شه‌ڕه‌که له شنگال جووڵه پێکردووه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ى شه‌ڕه‌که‌ى تێدا ڕووداوه ده‌که‌وێته نزیک کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به‌قه‌زای شنگال و له‌ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانی یه‌به‌شه‌دایه.
بۆچوونی بەکارهێنەران